ئاگر لە هۆتێلێکی تورکیا کەوتەوە و زیاتر لە 40 کەس بوونە قوربانی

لە یەکێک لە هۆتێلەکانی پارێزگای پۆلۆ لە ئەنادۆڵی تورکیا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە لایەنی کەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 32 ی دیکەش برینداربوون.

عەلی یەرلی کایا وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە لە کۆمەڵگای گەشتیاریی کارتالکایا کە تایبەتە بە گەشتیاری زستانە و خلیسکێنەی سەر بەفر کەوتووەتەوە و بەخێرایی پەرەیسەندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تا ئێستاش لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدان.

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسیش برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، جگەلەوەش زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و بەشێکی زۆری بیناکە بە تەواوی سووتاوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا بۆ عێراق: کشاندنەوەی ئەنساروڵڵا و حوسییەکان لە لیستەکە تووشی بێئومێدییەکی گەورەی کردین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کشاندنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی سڕکردنی سامانی ئەو لایەنانەی پشتیوانی…
زیاتر ببینە

عیراقچی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان، بەتایبەت نەوت

عەباس عیراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە دانوستانکاری ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا ئاشکرایکرد، لە گفتوگۆكانی چەند ڕۆژی…
Total
0
Share