دۆناڵد ترەمپ، سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی بووە 47ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ دوای تەواوکردنی رێکارەکانی بوون بە سەرۆک و سوێندخواردنی، بۆ جاری دووەم بووەوە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ترەمپ لە یەکەمین پەیامیدا وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند، بە باشترین شێوە پارێزەری دەستووری ئەمریکا دەبم و ئەرکەکەم وەک سەرۆک بە دڵسۆزییەوە جێبەجێدەکەم.
چاودێرانی سیاسیی، دەربارەی هەڵبژاردنەوەی ترەمپ و بوونەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا، پێشبینی ئەنجامدانی بڕیار و هەنگاوی جیاواز دەکەن بۆ پرسە جیهانی و ناوخۆییەکان.
مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی جیهانی بەڕێوەچوو، وەک باراک ئۆباما، مارک زوکەربێرگ، جێف بیزۆس، ئیلۆن مەسک و بۆریس جۆنسن.