كۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق تایبەت بە پرسی بودجە و مووچە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.

ئێوارەی دوێنی وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، وەفدەکە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لەماوەی ساڵی رابردوودا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم خراپبوو، لە کۆتایی ساڵدا هەریەکەیان ئاماری جیاوازیان بڵاوکردەوە و لەو ساڵەدا 11 مووچەی فەرمانبەران درا و تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 12 بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share