سۆران عومەر: نامەیەكەم ئاراستەی هەرێم كردووە و هیوادارم مووچەی مانگی 12 دابەشبكەن

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نامەیەكم ئاراستەی هەرێم كردووە و هیوادارم مووچەی مانگی 12 دابەشبكەن.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر كێشەی مووچە و داهاتی ناوخۆ لە نێوان هەرێم و بەغدا، راشكاوانە بەنامەیەكی حەوت لاپەڕەیی هەموو زانیاریەكم ئاراستەی هەرێم كردووە و هیوادارم مەبەستیان بێت مووچەی خەڵك چارەسەربكرێت و مووچەی مانگی 12دابەشبكەن.

باسی لەوەش كردووە، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی وەزارەتی دارایی هەرێمی كردووە بریتییە لە 10 ترلیۆن و 738 ملیار و 939 ملیۆن دینار و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغداد بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share