وەزارەتی دارایی هەرێێم بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، وەفدەکە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ساڵی رابردوودا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم خراپبوو، لە کۆتایی ساڵدا هەریەکەیان ئاماری جیاوازیان بڵاوکردەوە و لەو ساڵەدا 11 مووچەی فەرمانبەران درا و تائێستا چارەنووسی مووچەی مانگی 12 بە نادیاری ماوەتەوە.