پاش 15 مانگ لە جەنگ، یەکەم کاروانی هاوکاریی مرۆیی گەیەندرایە غەززە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 95 بارهەڵگری هاوکاری لەڕێگەی دەروازەی کەرەم ئەبو سالم-ەوە چوونە ناو کەرتی غەززە.
هەروەها دوو هەزار بارهەڵگری دیکەش کە هاوکاریی مرۆیی و کەلوپەلیان هەڵگرتووە، لە دەروازەی رەفەحەوە خۆیان بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە ئامادەدەکەن.
بارهەڵگرەکان خۆراک و جلوبەرگ و پێداویستیی پزیشکی و چادر و کەرەستەی پاکوخاوێنی و کەرەستەی فریاگوزاریی دیکەیان پێیە.
ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە دەستیپێکرد کە 42 رۆژ دەخایەنێت و بریتییە لە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بە دانیشتووانی کەرتی غەززە، و هەروەها کردەوە سەربازییەکان راگیران و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی لای هەردوولا دەستیپێکردووە.