زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وردەکاریی هاوكارییەكانی سەرۆكی یەكێتیی دەخاتەڕوو

زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی هاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و روونکردنەوەیەک دەربارەی وردەکاریی هاوکارییەکانی دەدات.

د.بەختیار عوبید شەریف، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین، بۆ  دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانمان.

وتیشی، هاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی پێکهاتووە لە “زیاتر لە 50 گەرمکەرەوە و 50 تەباغ، 36 جلشۆر، 250 کورسی وانە خوێندن، 11 داتاشۆ و  100 دۆشەک کە پێداویستی سەرەکین بۆ مانەوەی خوێندکاران لە بەشەناوخۆییەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ یەکەمجار گەنجینەیەک لەسەر ئەرکی بەڕێزیان لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی بوونیادنراوە و هاوکات، نۆژەنکردنەوەی بینای پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ بەهەمان شێوە لەسەر ئەرکی بەڕێزیان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشینەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئیدارەی نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن نەکەن سکاڵایان لەسەر…
Total
0
Share