سەبارەت بە پرسی مووچە ئەمڕۆ وەفدێكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات.
سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەتایبەت مووچەی كانونی یەكەمی 2024 ئەمڕۆ یەكشەممە وەفدێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی دیكەی سەردانەكەی ئەو وەفدە لە پێناو تاوتوێكردنی كێشە داراییەكانی ئێستای نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵییە.
تا ئێستا هیچ ئاسۆیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم دیارنییە و، هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق یەكتر بە كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵی تۆمەتباردەكەن.