شارەوانيی سلێمانی: قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی كۆڵان و شەقامەكان بەردەوامن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە هەڵمەتێكی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی كۆڵان و شەقامەكان دەستپێكراوە و هەفتەی داهاتووش هەڵمەتەكە لە چەند گەڕەكێك بەردەوامدەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە هەڵمەتێكی قیرتاوكردن و چاككردنی شەقامەكان ئەنجامداوە و ڕۆژانە تیمەكانی قیرتاوكردن كە پێكدێن، لە بەشی پڕۆژەكانی شارەوانی و بەشی ئامێرەكانی شارەوانی و كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەرۆ لەلایەن ئەندازیاران، كرێكاران، شۆفێران و سەرجەم كارمەندە دڵسۆزەكان لە ئەركەكانیان بەردەوامن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتەكان بەردەوامدەبن و ئەم هەفتەیە كار لە تەواوكردن و قیرتاوكردنی شەقامی بەردەم وێستگەی كارەبای تاڤگە، قیرتاوكردنی شەقامی بەردەم پڕۆژەی ئاوی سەرچنار، قیرتاوكردنی شەقام و كۆلانەكانی گەڕەكی بەكرەجۆ كە نزیكەی 8000 مەتر دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی بەختیاری، چاككردنی شەقام و كۆڵانەكانی پشت مزگەوتی گەورەی سلێمانی و پڕكردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامەكانی ناو بازاڕی ڕاپەرینیش ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی یەکەی نیشتەجێبوون دەبەخشرێتە کەسوکاری قـ.ـوربانیانی لافاوەکە

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە ئەوانەی لە رووداوەکەدا گـ.ـیانیان لەدەسـ.ـتداوە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ بنەماڵەکانیان دابینبکرێت.…
Total
0
Share