چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەناردەی نەوتی هەرێم كاریگەری لەسەر زیادبوونی داهاتی عێراق دەبێت و دەشڵێت، “یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كێشەی مووچە چارەسەردەبێت”.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر لەسەر تێچوو و بەرهەمهێنانی نەوت، هەرێم و بەغداد نەگەیشتنە رێككەوتن و ئەو هەموارە كاریگەری لەسەر چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێت و داهات زیاددەكات و ئەو كورتهێنانەی هەبووە دەتوانرێت لەو رێگایەوە پڕبكرێتەوە.

بە وتەی هەرێم كەمال ئاغا، “یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زۆربەی كێشە تەكنیکییەکانی دانەغاز چارەسەركراون

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share