بەفر هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی حاجی ئۆمەران ڕاگرتووە

بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە كیشەی هاتوچۆ لە مەرزی حاجی ئۆمەران دروستبووە، هەوڵەكان بۆ پاككردنەوەی ڕێگاكان دەستیان پێكردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم، سیروان حسێن، وتەبێژی مەرزی حاجی ئۆمەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەفرێكی زۆر لە هەردوو دیوی ئێران و هەرێمی كوردستانیش باریوە، كێشەی بۆ هاتوچۆی ئاسایی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دروستكردووە”.

وتەبێژی مەرزی حاجی ئۆمەران ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانی تیمەكانی هەردوو دیوی مەرزەكە لە هەوڵی پاككردنەوەی ڕێگاكان و لابردنی بەفرەكە بەردەوامە.

بەشێك لە هاوڵاتییانی ناحیەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەی بەفرەكە ڕایانگەیاندووە، زیاتر لە 40 سانتیمەنتر بەفر باریوە و كێشەی بۆ هاتوچۆی ناحیەكە دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

(10) پرسیاری ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، کومان ناچارە وەڵامیان بداتەوە

بابەتی دواتر

ڕۆحانی داوا لە بایدن دەکات بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share