جێگری وتەبێژی پنتاگۆن دەربارەی بوونی هێزەکانیان لە سوریا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەسەدە رایگەیاند، “هەسەدە بە هاوپەیمانی خۆمان دەزانین”.
سابرینا سینگ، جێگری وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بە هاوپەیمانێکی گرنگی خۆمان دەزانین و رۆڵییان لە تێکشکاندنی داعشدا بینیوە.
دەشڵێت، “هێزەکانمان لەباکور و رۆژهەڵاتی سوریا بوونییان هەیە و تاکە هۆکاریش بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش”.
ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک باسی تێکشکاندن و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەین، دەبێت بیرمان بێت کە ئەمریکا بەشێکە لە هاوپەیمانێتییەکی جیهانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی، هەسەدەش بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییە.