لەبارەی مووچەکانیان دڵنیایی بە مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت

دڵنیایی بە مامۆستایانی گرێبەست دەدرێت و جەختدەکرێتەوە مووچەی مانگی 7 و 8 یان نافەوتێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە ئێستادا خەرجی راگیراوە رۆژی سێشەممە خەرجی دەکرێتەوە، دڵنیایی تەواو بە مامۆستایانی گرێبەست دەدەین مووچەی مانگی 8 و 7 ی 2024 نافەوتێت و دابەشدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، مامۆستایانی گرێبەست مووچەی ئەو دوو مانگەیان لەسەر کاتی وانەبێژیان هەژمارکراوە و تا ئێستا وەریاننەگرتووە.

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندن، بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی هەفتەیەک پشووی رەسمی بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێم بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، “داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”. کونسوڵخانەی…
Total
0
Share