لیژنەی دارایی: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەبێت لە رێگای سۆمۆوە بێت

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ گەرەنتیکردنی شەفافیەت و هاوبەشی.

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یاسای بودجە کۆبووەوە و دواتر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیداب هاتووە، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن بووە لەسەر هەمواری ماددەی 12 ی یاسای بودجە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی هەژمارکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێم و بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە بۆ گەرەنتیکردنی شەفافیەت و هاوبەشی.

لیژنەکە داوایکردووە، بە زوویی خشتەی بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی داهاتی نەوتی و سەرجەم شایستە نەدراوەکانی حکومەتی ناوەندی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی كەركوك بۆ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی شارەكە كۆدەبنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی بازنەكانی هەڵبژاردن لە كەركوك بڕیارە سبەی پەرلەمانتارانی شارەكە كۆببنەوە، پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت، پێشنیارێكیان سەبارەت…
Total
0
Share