ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەگەری بەفر و باران هەیە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە دەستکەوتووە، دەریخستووە لە ئەمشەوەوە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکوور و رۆهەڵاتی وڵات و ئەگەری بارینی بارانێکی کەم دەبێت لە ناوچە سنوورییەکان.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو و رۆژی یەکشەممە هەور بەرەو ئاسمانی شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی وڵات و هەندێک لە شارەکانی ناوەڕاست دەڕوات و پێشبینیش هەیە ئەگەری بارانبارین دەبێت  لەگەڵ چاوەڕوانی بارینی بەفرێکی کەم لەسەر بەرزاییەکانی هەولێر و سلێمانی.

ئاماژەکان بۆ ئەوەن شارەکانی وڵات کاریگەریی شەپۆلی هەوای ساردیان لەسەرە، هەروەها پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرمی دابەزێت، بەتایبەتی لە کاتی شەوان و بەیانی زوودا.

ئەو ناوچانەی زۆرترین کاریگەریی سەرمایان لەسەر دەبێت، شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی وڵاتن، کە لە هەندێک شوێن پلەکانی گەرمی بۆ خوار سفر دادەبەزن و ئەگەری درووستبوونی شەختە هەیە.

دەشڵێت، “شەپۆلەکە ئێوارەی رۆژی دووشەممە دەستپێدەکات و بەرەبەیانی رۆژی هەینی کەمدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێککەوتنى تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ رێککەوتنێک بۆ تەرخانکردنى نزیکەى ملیارێک دینار بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى مۆزەخانەى سلێمانى واژووکرا. بڕیار رەشید، ئەندامى…
Total
0
Share