دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدرێت

بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبێتەوە و دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدرێت.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەدا لەدوای دەنگدان بە پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی هەمواری یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە.

هەموارکردنی یاسای بودجە تەنها بۆ ماددەى 12 بڕگەى (ج) ە کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە حکومەتى فیدڕاڵ رەزامەندی نیشاندا بۆ زیادکردنى خەرجیى دەرهێنانى نەوتى هەرێمی کوردستان لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار.

بە هەموارکردنەوەی یاساکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆک کۆماری عێراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە کارنامەی دانیشتنی داهاتوویەوە

دکتۆر لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە نووسراوێکی رەسمی داوای لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە…
Total
0
Share