هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان بەرداوامن و هێزەکان بەرپەچدەدەنەوە

لەدوای رووخانی رژێمی بەشدار ئەسەد لە سوریا، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات و ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر بەردەوامی هەیە، هەسەدەش بەرپەچی توندی هێرشەکان دەداتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، دوێنێ پێنجشەممە، لە دێرحەفەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی گرووپەکانی سەر بە تورکیا بەسەر ناوچەکەدا هەڵفڕی و خاڵێکی هەسەدەی لە گوندی “ئیمام” بە مووشەک کردە ئامانج، بەڵام شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و بنکەی گرووپەکانیان کردە ئامانج.

هاوکات، هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین بەردەوامی هەیە، سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتییانی رۆژئاوای کوردستان پشتێنەی مەدەنییان دروستکردووە بۆ پاراستنی بەنداوەکە و درووستنەبوونی کارەسات لە ناوچەکە.

هەسەدە دەڵێت، “هێزەکانمان کۆگایەکی چەکی سەر بە گرووپەکانمان لە گوندی ئەلسەکاویە تێکشکاند و ژمارەیەک چەکداری گرووپەکان لەوێ کوژران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵ: هیچ لایه‌نێك مافی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌ ڕێككه‌وتن لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە بكات

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ڕایگەیاند، هیچ لایه‌نێك مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ به‌ ناوی كورده‌وه‌…
Total
0
Share