وەزارەتی پێشمەرگە: هەموو جۆرە نمایش و خۆدەرخستنێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە قەدەغەیە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم فەرمانێکی وزاری دەرکرد بۆ هەموو فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی و تیایدا هاتووە، هەموو جۆرە نمایش و خۆدەرخستنێک لەناو بنکە و بارەگا سەربازییەکان بە جلوبەرگی سەربازییەوە قەدەغەیە.

لە فەرمانەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایشی بنکە و بارەگای سەربازی، ئاسایشی تاکەکان و ئاسایشی زانیاری، بۆ راگرتنی ئەو دیاردە نەگونجاو و ناشارستانی و نادرووستەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیاڵمیدیا رۆژانە بڵاودەکرێتەوە، ئەم بڕیارانە دەرکراون.

قەدەغەکردنی هەموو جۆرە پۆست و بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە نمیاش و خۆدەرخستن و ریکڵامێک و بڵاوکردنەوەی هەموو شێوەیەکی چالاکیی کەسی ئەفسەر و فەرماندە و پێشمەرگە بە جلوبەرگی سەربازی و لە بنکە و بارەگا سەربازییەکاندا کە زیان بە شکۆ و کەسایەتییان بگەیەنێت هەر بۆیە تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەوە چالاکییەکان دەگوازرێتەوە.

هاوکات، هەموو تەشیر و ناوزڕاندنێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیاڵ میدیاوە بەرامبەر بە هەر کەسێک بکرێت، جا بە هەر شێوەیەک بێت، پۆستکردن یاخود کۆمێنتی نەشیاو و نەگونجاو یاخود وێنە بڵاوکردنەوە، ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند و دەڵێت، “پرسی…
Total
0
Share