وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، “پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت”.
د. سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “گفتوگۆکانی هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە زۆر بەرەوپێشچوون، لیژنە هونەرییەکانیان سەرقاڵی نووسینی کارنامەی حکومەتن”.
وتیشی، “بەپێی زانیارییەکانمان پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت”.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین کۆبوونەوەیان بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی رانەگەیەندراوە.