بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرمی کەمێک نزمتردەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بە جێگیری دەمێنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین زۆرینەی پارێزگاکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.