د. نەرمین مەعروف: لەکۆی 22 دەروازە کاری 18یان بە ئەلیکترۆنی کراون

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “لەکۆی 22 دەروازە کاری 18یان بە ئەلیکترۆنی کراون”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەن بە میوانداریی سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگ و سەرۆکی دەستەی گشتیی باجەکان و وەفدی یاوەریان، لە چوارچێوەی چاودێریکردن و بەدواداچوونی لیژنە بۆ کاری دامەزراوە داراییە فیدراڵییەکان بەڕێوەچوو، بڕی داهاتە نانەوتییە بەدیهاتووەکان لە بودجەی ساڵی 2024، و پلانی گەشەپێدانی ئەو داهاتانە لە ساڵی 2025 تاوتوێکرا.

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق باسی لە  کاری دەروازە نێودەوڵەتییەکانی عێراق کرد کە ئێستا لە کۆی 22 دەروازە (جگە لە دەروازەکانی هەرێم) کاری 18یان بە ئەلیکترۆنی کراون.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەڵێت، هەر لە کۆبوونەوە سەرۆکی دەستەی گشتیی باجەکانی عێراق باسی لە رێککەوتنی 13 خاڵیی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کرد سەبارەت بە پابەندی و رێکارەکانی سەپاندنی باجەکان لەنێوان هەردوو حکومەت .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share