راوێژكارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو كاتەی نەوتمان دەفرۆشت زۆربەی كاتەكان مووچەمان دابیندەكرد.
هاوڕێ كەمال، راوێژكاری وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵَێكماندا كە بۆ رێكخستنەوەی لیستی مووچە و ئامادەكردنی بودجە و ئەو كاتەی خۆمان نەوتمان فرۆشتووە و زۆربەی كاتەكان مووچەمان دابیندەكرد و حكومەتی عێراق هەناردەی نەوتیان راگرتووە و مووچەش نانێردرێت.
وتیشی، “پێویستە فشار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بكرێت كە ناكرێت حكومەتی عێراق بەم شێوەیە مامەڵە بكات”.