بەیانیی ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای سلێمانی، هاوڵاتییەک گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی گواستییەوە، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، هاوڵاتییەکە تەمەنی لەنێوان 45 بۆ 50 ساڵدایە.
وتیشی، گوماندەکرێت هۆکاری مردنی هاوڵاتییەکە جەڵتە بوبێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی ئەوەن کە تەرمەکە بۆ پزیشکی دادوەری بگوازنەوە.