نرخی مریشك زیاتر دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك زیاتر دابەزیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا بە هەزار و 900 دینار بۆ دوو و هەزار 100 دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكاندا دابەزیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك بە هەزار و 900 دینار بۆ دوو هەزار و 100 دینارە.

وتیشی، “لە دوو هەفتەی رابردوودا نرخی یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 500 دینار بووە و ئێستا بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی مریشكەوە نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عومەر گوڵپی: کارەبا لە رێگای غازی خۆمانەوە بەرهەمدەهێندرێت و نابێت بە نرخی بازرگانی بە هاوڵاتییان بدرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارەبا لە رێگای غازی خۆمان (هەرێمی کوردستان)ەوە بەرهەمدەهێندرێت، هەربۆیە نابێت بە نرخی…
Total
0
Share