بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی ئەنفال ئیدارەی گەرمیان داوای ناردنی بیرۆکە لە چەند لایەنێک دەکات.
ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بۆ دروستکردنی پرۆژەی مۆنۆمێنتی ئەنفال، ئیدارەی گەرمیان پێویستی بە بیرۆکە و پێشنیارە، وەک سیومبوڵێک گوزارشت بێت لە پرسی ئەنفال”.
دەشڵێت، “بۆ ئەو مەبەستە داوا لەسەرجەم دیزاینەر و هونەرمەندان و ئەندازیاران و شارەزایان و خوازیاران دەکەین هەر کەسێک لەو بارەوە بیرۆکە یاخود دیزاینێکی هەیە، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 25ی ئەم مانگە بیهێنێت بۆ ئیدارەی گەرمیان/بەڕێوەبەرایەتیی پلاندانان و بەدواداچوون، یاخود بینێرێت بۆ [email protected]یان تیلیگرام یان واتساپی 07741543135”.