ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و لە بڕگەی یەکەمدا پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی دەنگی لەسەردەدرێت.
یەکێک لە بڕگەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەبارەی هەمواری یەکەمی یەکەمی یاسای بودجەی گشتی عێراق.
پێشتر د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، هەمواری یاسای بودجە ئەو ماددەیە دەگرێتەوە کە پەیوەستە بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت، بەپێی هەموارەکە تێچووەکەی لە شەش دۆلارەوە دەبێتە 16 دۆلار.
ئاشکراشیکرد، بابەتەکە پەیوەندی بە کۆمپانیا نەوتییەکانەوە هەیە و پەیوەندی بە هەناردەکردنەوەی نەوتەوە هەیە نەوەک پەیوەندیداربێت بە مووچەی هەرێمی کوردستان.