رێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەگیرێتەبەر

ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، “ساڵی 2025 بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ساڵێکی سەخت دەبێت”.

ئەمڕۆ شەممە، حسێن یوسف تەمیمی ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، لە وەزارەتی ناخۆی عێراق رایگەیاند، رێکاری نوێ و پێشکەوتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی گومانلێکراوانی دەگرینەبەر و لەتواناماندایە بە کەمتر لە 24 کاتژمێر کەسی مەبەست دەستگیربکەین.

وتیشی، “ساڵی 2025 بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ساڵێکی سەخت دەبێت، چونکە بەشێوازێکی پێشکەوتووتر رووبەروویان دەبینەوە”.

دەشڵێت، “عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام هەوڵی کەمکردنەوەی ئاستی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر داوە و هەوڵدەدات رێکار و میکانیزمی نوێ و پێشکەوتوو بگرێتەبەر”.

 

بابەتی پێشتر

بارانبارین بەردەوامدەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت

بابەتی دواتر

دەرفەتێک بۆ بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

10 قاچاخچیی بەنزین دەستگیركران

10 قاچاخچیی بەنزین دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر 11 تانكەری گواستنەوەی سووتەمەنیدا كە بەشێكیان لە كەركوكەوە هەوڵی بەقاچاخبردنی بەنزینیان…
Total
0
Share