هەرێم بۆ مووچە و بودجە داوایەكی بەپەلە ئاراستەی بەغداد دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی دەبێت بەشدار بێت لە پڕۆسەی پێداچوونەوە بە بەشی هەرێمی كوردستان لە خشتەی پێشنیازكراوی خەرجییەكانی مووچە و خەرجییەكانی بەكاربردن كە بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراقدا ئامادەبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كورد لە بەغداد كۆبووەوە و بڕیاردرا كە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، دەبێت بەشدار بێت لە پڕۆسەی پێداچوونەوە بە بەشی هەرێمی كوردستان لە خشتەی پێشنیازكراوی خەرجییەكانی مووچە و خەرجییەكانی بەكاربردن و پڕۆژەكانی بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی پەرەپێدانی هەرێم و پارێزگاكان و خشتەكانی سەرجەم شایستەكانی ساڵی دارایی 2025 بە هاوبەشی لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق ئامادەبكرێت كە بە تایبەتی بۆ بەشی هەرێم و شایستەكانی و پلەی وەزیفی و میلاك بە گوێرەی دەستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا وەفدێك لە نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداد، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و پەیامی هەرێمی كوردستانی پێبگەیەنن كە پێویستە وەك قەوارەیەكی فیدراڵی و دەستووریی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت و بۆ ساڵی 2025 كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.

بابەتی پێشتر

هەرێم بەپەلە داوا لە بەغداد دەكات لە 2025 كێشەی مووچە چارەسەربكرێت

بابەتی دواتر

د. جەمال كۆچەر: تەیف سامی وتی مووچەی 12 مانگم بۆ هەرێم ناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share