وەفدێکی سوریا دەگاتە عێراق

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی باڵای سوریا بگەنە عێراق و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد تاوتوێ بکەن.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەسعەد شیبانی بگەنە شاری بەغداد.

ئاشکراشیانکرد، وەفدەکە لە سەردانەکەیاندا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجامدەدەن و بیروبۆچوونی دەسەڵاتی نوێی سوریا دەخەنەڕوو و گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئاوارەکان، ئاسایشی سنوورەکان، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات تاووتوێدەکەن.

پێشتر وەفدەکە سەردانی قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکەیان کردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دوای پەیامەكەی سەدر هاوپەیمانێتییەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێكهێنانی حكومەت لەلایەن چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان یەكێكە لە بژاردەكان و…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەرێم دەتوانێت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساکەوە بۆ…
Total
0
Share