مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆببێتەوە و وتەبێژی حزبەكەش ئەجێنداكەی رووندەكاتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە.

وتیشی، “لەمیانەیدا كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ نوێنەران كورد لە بەغداد و پرسە گرنگەكانی دیكە تاوتوێدەكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژە گرنگەكە جێبەجێدەكرێت

شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، دروستكردنی یەكتربڕی باخی بەختیاری چووە قۆناغێكی نوێوە. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، “خۆشبەختانە كارەكانی جێبەجێكردنی یەكتربڕی…
Total
0
Share