ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەیەکی جیاواز و نائاسایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدڕاڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە.

پێشەوا هەوارامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانیدا بەڕێوەدەچێت لە ئەنجومەنی وەزیران.

لەبارەی بابەتی کۆبونەوەکەوە رایگەیاند، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی عێراق.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای بانگهێشتکردنی سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری رایانگەیاند، بەشداریی دانیشتنەکە ناکەن.

کێشەی مووچەی نێوان هەرێم و بەغداد، کێشەیەکی لەمێژینە و دوورو درێژە، کە بە نزیکەیی 10 ساڵە بەردەوامە و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان هیواخوازن مەینەتییەکانی ژیانیان بەهۆی کێشەی دواکەوتنی مووچە و دابەشنەکردنی مووچەوە چارەسەرببێت، کە کاریگەریی لەسەر بازاڕ و گوزەرانیان هەبووە.

بابەتی پێشتر

ترەمپ بە نیازە لە یەکەم رۆژی سەرۆکایەتییەکەیدا زیاتر لە 100 فەرمان دەربکات

بابەتی دواتر

سوودە چاوەڕوان نەكراوەكانی گەڵای زەیتوون دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share