دارا سێكانیانی: سودانی وتی پابەندییەكانمان جێبەجێكردووە و حكومەتی هەرێم داهات رادەست ناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین بكرایە مانگانە مووچە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران و ئەم كێشانەی كە ئێستا هەن دروست نەدەبوون.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەرلەمان وتی، “تەواوی پابەندییەكانمان بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان جێبەجێكردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی رادەست نەكردووە و ئێمە كێشەی زۆرمان لەگەڵ هەرێمدا هەیە”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە ئەگەر تەوتین بكرایە مانگانە مووچە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران و ئەم كێشانەی كە ئێستا هەن دروست نەدەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: نابێت نرخی نەشتەرگەریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز زیادبکرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، نابێت نرخی نەشتەرگریی لەسەر هەڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز و هەڵاوسانی جگەر زیادبکرێت. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی…
Total
0
Share