هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا دەستیكردووە بە بۆردومانكردنی دەوروبەری كۆبانێ.
بەپێی راگەیەندراوێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا جارێكی دیكە بۆردومانی ناوچەكانی نزیك لە كۆبانێی دەستپێكردووەتەوە و هەسەدە هێزەكانی خستووەتە ئامادەباشییەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تاوەكو ئێستا زیانە گیانی و ماددییەكانی ئەم بۆردوومانە نەزانراوە و هەوڵەكانیشیان بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە بەردەوامن.
ئەمەش لەكاتێكدایە, لەماوەی رابردوودا سوپای توركیا دەوروبەری بەنداوی تشرینی بۆردومانكرد و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.