سودانی سەردانی ڤاتیکان دەکات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیدارێکی نیودەوڵەتی دەربارەی “مافەکانی منداڵ” سەردانی ڤاتیکان دەکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەلایەن پاپا فرانسیس”پاپای ڤاتیکان”ەوە بانگهێشتنامەیەکی فەرمی  پێشکەشکراوە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا بەسەردانێک بگاتە ڤاتیکان.

دەشڵێن، مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی سودانی، بەشداریکردنە لە دیدارێکی نێودەوڵەتی دەربارەی مافەکانی منداڵ، کە هاوشێوەی سودانی ژمارەیەک سەرکردەی جیهان تیایدا بەشدارن. پاشان لە درێژەی سەردانەکەدا لەگەڵ پاپا فرانسیس کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدەدەن و تاوتوێی پرسە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکەو پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکەن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین جووتیاران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەستدەکات بە وەرگرتنی داواکاری ئەو هاوپەیمانێتییانەی بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەستپێکردنی وەرگرتنی داواکاری بۆ تۆمارکردنی ئەو هاوپەیمانییانەی کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکاندا هەیە…
Total
0
Share