بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رێکارەکانی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو خستووەتەڕوو و ئاماژەی بە پێداویستییەکان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردووەتەوە، ئهو منداڵانهی تازه له دایك دهبن پێویستە دوای دوو مانگ فۆڕمی كارتی نیشتمانیان بۆ پڕ بكرێتهوه لهگهڵ بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان ولاده) ئاماده بكرێت بۆ مامهڵهی كارتی نیشتمانی.
دەشڵێت، “دهبێت دایك و باوكی منداڵەكه مامهڵهی كارتی نیشتمانی بكهن ئەگەر باوک و دایک کارتیان ھەبێت پێویستە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کارتی زانیاریان پێ بێت و ئەگەر دایك و باوك كارتی نیشتمانیان نەبوو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت:
رەگهزنامهی عێراقی دایك و باوك (رەسەن)
پێناسی باری شارستانیی دایك و باوك (رەسەن)
كارتی زانیاریی سهرۆك خێزان (رەسەن)