لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارێک کە لەچەند بنکەیەکی پۆلیس داواکراو بووە و سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی ساڵی 1990 لە چەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراوە بەپێی ماددەکانی 444، 446، 289 و 298 لە یاسای سزادان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی پۆلیس بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە پێشینەی تاوانی هەبووە، پێشتر سزادراوە و 11 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share