د. موسەننا ئەمین: کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەغداد چارەسەرناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەغداد چارەسەرناکرێت”.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەغداد چارسەرناکرێت، چونکە هەرێم و بەغداد یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە، مادەم هێنراونەتە هەرێم دەبێت چارەسەری یاساییان بۆ بدۆزرێتەوە”.

دەشڵێت، “دەبێت ئەو کەس و کۆمپانیایانە سزابدرێن کە ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بە خەڵک فرۆشتووە و ناچاریان کردوون قوتی ژیان و ماڵ و منداڵیان کۆبکەنەوە و بیدەن بەو ئۆتۆمبێلانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانیان ناگۆڕن سزانادرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، دەنگۆیەک لەبارەی سزادانی ئەو شۆفێرانەی تابلۆ کۆنەکانی ئۆتۆمبێلەکانیان ناگۆڕن، رەتدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم…
Total
0
Share