پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرمی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور بۆ ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى ڕۆژهەلاتی هەرێم و گەرمیان نیمچە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بەرزترین پلەی گەرمی لە گەرمیان دەبێت بە 18 پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە هەندێ شوێنیش پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرمیش بەزدەبێتەوە بە (2-1) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share