گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادارکراینەوە کە کەسێک بەهۆی هەڵدێرانەوە گیانیلەدەستداوە لە گەلی عەلی بەگ.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب بووە و بەمەبەستی گەشتکردن چووەتە سنوورەکە.

لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی لە هەوڵدان بۆ هێنانەوەی تەرمەکە بهێننە خوارەوە، بەهۆی سەختی ناوچەکەوە بە سێ تیم کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی تەرمەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share