هـ.ـەسـ.ـەدە سێ فڕۆکەی بەیرەقداری تورکی خستووەتەخوارەوە

بە گوێرەی نوێترین ئامارەکان، تائێستا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، توانیویانە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی جۆری بەیرەقداری تورکی بخەنەخوارەوە کە تورکیا وەک بەشێک لە هاوکاری بۆ گرووپەکانی لە سووریا لە جەنگی کوردا بەکاریان دەهێنێت.

ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لەماوەی رابردوودا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی ئەوەی بە یەکێک لە بەهێزترین درۆن یاخود فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا و جیهان دادەنرێت، لە رۆژئاوای کوردستان لەماوەی چەند رۆژێکدا سێ دانەی خراوەتەخوارەوە.

هەسەدە رایگەیاند بەردەوامە لە پاراستنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی و هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە لە هێرشی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە و وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرووپەکان چەکداری ئۆزبەکستانی و تورکمانستان و چیچانیان تێدایە و هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج و ناوچەکانی نزیک بەنداوی تشرین.

جگە لە فڕۆکە بەیرەقدارەکان، بە گوێرەی ئامارەکان چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە و تانک و زرێپۆش کە بەدەست گرووپەکانەوە بوون تێکشکێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share