سلێمانی: سێ ماتۆڕسوار بڕی 10 هەزار دۆلار لە کەسێک دەدزن و هەڵدێن

لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، کەمێک پێش ئێستا سێ شۆفێری ماتۆڕ سکیل بڕی 10 هەزار دۆلار لە کەسێک دەدزن، دوای ئەوەی هەڵدێن توشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی، بژار دەباغ ڕایگەیاند، “لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نزیک لە شوقەکانی گۆیژەی سلێمانی سێ شۆفێری ماتۆڕسکیل و شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی جۆری یارس لەسەر مامەڵەیەک کە بەشێوەی ئۆنلاین کراوە، بۆ کڕینی کۆمپیوتەرێک یەکتر دەبینن بۆ وەرگرتنی کۆمپیوتەرەکە و ڕادەستکردنی پارەکەی بە ئەو کەسەی فرۆشیاری کۆمپیوتەرەکە بووە”.

دوای ئەوەی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان دەبینن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە جگە لە کۆمپیوتەرەکە بڕی 10 هەزار دۆلاریشی پێیە، کۆمپیوتەرەکە و بڕە پارەکە دەدزن و هەڵدێن”.

دواتر ئۆتۆمبێلەکە شوێن ماتۆڕسکیلەکان دەکەوێت، نزیک لە شوقەکانی گۆیژە ئۆتۆمبێلەکە خۆی دەکێشێت بەیەکێک لە ماتۆڕسکیلەکاندا، بەڵام ئەو سێ کەسەی پارەکەیان دزیوە هەڵهاتوون و شۆفێرەکەش کە خاوەنی پارەکەیە ئازار بە پشتی گەیشتووە و ئیفادەی خۆی لەسەر ڕوداوەکە بە پۆلیس داوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شوێنی ڕوداوەکە ڕایگەیاند کە ئەو کەسانەی پارەکەیان بردووە هەڵهاتوون و تاوەکو ئێستاش دەستگیرنەکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. یوسف محەمەد: ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەكات لە مانگەكانی داهاتوودا بەغداد مووچە نانێرێت

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێكی كێشەكانی نێوان…
Total
0
Share