هـ.ـەسـ.ـەدە فڕۆکەیەکی بەیرەقداری خستەخوارەوە و پێشڕەوی دەکات

هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیان پێگەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆردوومان دەکەن لە گوندی ئەلرومانەی سنووری منبج و بەرەو کۆنترۆڵکردنی گوندەکە پێشڕەوی دەکەن.

هاوکات، رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی هەیە لە چەند قۆڵێکەوە.

هەسەدە راشیگەیاند، تورکیا لە بنکە سەربازییەکانی خۆیەوە لە گوندی هەوشەریە لە دەوروبەری منبەج، بە چەکی قورس بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی سەر بە کۆبانێی کرد و زیانی بە موڵک و ماڵی مەدەنی گەیاند.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای لە جۆری ناوی بەیرەقداری (TB2) لەسەر پردی قەرقۆزاک لە باشووری کۆبانی خستەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share