تەندروستیی سلێمانی: لە شەوی سەری ساڵدا 20 تیمی فریاکەوتنی خێرا لە ئامادەباشیدا دەبن

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا 20 تیمی فریاکەوتنی خێرا لە ئامادەباشیدا دەبن و رێوشوێنی پێویست بۆ سەلامەتی هاوڵاتییان گیراوەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێ، پلان و رێوشوێنی پێویست و گونجاو گیراوەتەبەر و 20 تیمی فریاکەوتنی خێرا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.

وتیشی “بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ، تیمە تەندروستییەكان لە سەرجەم نەخۆشخانە و بەشەکانی تایبەت بە فریاکەوتنی خێرا دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی هەر حاڵەتێکی لەناکاودا پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە 122.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دوایین ئاماری قوربانییەکانی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی گەڕەکی کازیوەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە سەرجەمیان…
Total
0
Share