حکومەتی ئەڵمانیا ئیلۆن مەسک تۆمەتبار دەکات

حکومەتی ئەڵمانیا ئیلۆن مەسک بە دەستوەردانی سیاسی و هاندانی لایەنێکی دیاریکراو لە وڵاتەکەدا تۆمەتبار دەکات.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندوە، ئیلۆن مەسک بازرگان و سەرمایەداری جیهان، لە رێگای لێدوان و پۆستە ئەلکترۆنییەکانییەوە دەیەوێت کاریگەری سیاسی بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەوە هەبێت.

دەشلێت “ئیلۆن مەسک پشتگیری لایەنێکی دیاریکراوی ئەڵمانیا دەکات و دەیەوێت کاریگەری لەناو خەڵکی ئەڵمانیادا دروستبکات بە قازانجی ئەو لایەنە “.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە دوای ساڵی نوێ هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا بەرێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
Total
0
Share