کۆنترین کڵێسای سلێمانییە و بووەتە هەوێنی پێکەوەژیان لە شارەکەدا

کڵێسای مریەم العزراء “مریەمی پاکیزە” بە کۆنترین کڵێسا لە شاری سلێمانی دادەندرێت کە تەمەنی 162 ساڵەو بووەتە هەوێنی پێکەوەژیان لەناو پێکهاتەو ئایینە جیاوازەکانی شارەکەدا.

کڵێسای مەریەمی پاکیزە، کڵێسایەکی دێرین و سمبولێکی دیاری مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانییە، شوێنەکەی دەکەوێتە ناو کۆڵانە پێچاوپێچەکانی گەرەکی سابوونکەران، لە شاری سلێمانی.

مێژووی دروستبوون

مێژووی کڵێساکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1862 کاتێک هاوڵاتییان و کاسبکار و بازرگانەکانی شار بریاردەدەن کۆمەک کۆبکەنەوە بۆ بوونیادنانی کڵێساکە و لەسەر ئەرکی خۆیان دروستی دەکەن. لەنێو ئەو کەسانەشی کە کۆمەک کۆدەکەنەوە هاوڵاتی مەسیحی و جوولەکە و مسوڵمان بوونی دەبێت و بەشێکی سەرەکی پرۆسەکە پێکدەهێنن، هەربۆیە لای بەشێکی هاوڵاتییان کڵێساکە بە هێمای پێکەوەژیان ناودەبرێت.

هاوکات، دیمەنی دەرەوە و ناوەوەی کڵێساکە بەشێوەیەکی سەرنج راکێش دیزاین کراوە، کە شێوازێکی ناوازە لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە و سەرنجی گەشتیاران و سەردانیکەران بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

کڵێساکە لەلایەن چەندین قەشەی جۆراوجۆرەوە سەرپەرشتیکراوە، هەربۆیە لە ئێستاشدا لەلایەن قەشە (یەنس پتزۆڵدەوە) بەرێوەدەبرێت کە لەوڵاتی ئەڵمانیاوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان شاری سلێمانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی کە سەرپەرشتیکردن و بەرێوەبردنی کڵێساکەیە.

کڵێسای مریەمی پاکیزە، بەدەرلەوەی بووەتە ناوەندێکی ئایینی، ئێستادا لەم پەرستگایەدا خولی جۆراوجۆری تایبەت بە لێهاتوویەکان بۆ فێرخوازان دەکرێتەوە، بەجۆرێک ڕۆژانە هێندەی فێرخوازی تیادەبینرێت پەیرەوکارانی خودی ئایینەکەی تێدا نابینرێت، هەربۆیە هاوڵاتییان بوونی کڵێساکە بە هۆکارێکی گرنگی پێکەوەژیان لە شارەکەیاندا دەبینن و رۆژانە سەردانیکەر و گەشتیارانی مسوڵمان و ئایینە جیاوازەکان سەردانی دەکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێبەشكردن لە خوێندن و ئەشكەنجە.. دوایین دۆخی بەندكراوانی بادینان ئاشكرادەكرێت

هەوڵی درێژەدان بە خوێندنی ڕۆژنامەنوسە بەندكراوەكانی بادینان لەلایەن بەرپرسانی بەندینخانەكەیانەوە ڕێگری لێدەكرێت، وەك ئەوەی نوێنەری زیندانییان باسیدەكات و…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێم و گوزەرانی خەڵكەكەمان بەرپرسیارێتیی ئێمەیە و بە هەموو شێوەیەك پێوەی پابەندین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاویكەوت بە ئێلبرۆرس كۆتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق. لە دیدارێكدا كە…
Total
0
Share