بۆ ماوەی سێ رۆژ بازاڕی دۆلارەکە دادەخرێت

بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە، سێ رۆژی کۆتایی ئەم هەفتەیە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بەرووی هاوڵاتیاندا دادەخرێت.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە رایگەیاند، لەسەر داوای زۆرینەی کاسبکارانی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی بڕیاردراوە بۆ ماوەی سێ رۆژ بازاڕەکە دابخرێت.

وتیشی، چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیە بازاڕەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە و لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە جارێکی دیکە بەرووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: بڕیاری بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی دارایی هۆکاری كەمی دەرمانە لە سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی كەمی دەرمان لە پارێزگاكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی داراییە، كە بڕیاریداوە تەنها 5%ی شایستەی…
Total
0
Share