کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان بەفردەبارێت، پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share