داواکراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بووە سەرۆکی نوێی هەواڵگری گشتی سوریا

حکومەتی کاتیی سوریا بڕیاریدا بە دانانی “ئەنەس خەتابی” بۆ پۆستی سەرۆکی هەواڵگری گشتیی سوریا، لە کاتێکدا ناوبراو یەکێکە لە داواکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتیی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی کاتیی سوریا  لە چوارچێوەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پڕکردنەوەی پۆستە باڵاکانی دەوڵەت بڕیاریدا بە دانانی “ئەنەس خەتابی” بۆ پۆستی سەرۆکی هەوڵگری گشتی سوریا.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەنەس خەتابی کە ناسراوە بە ئەحمەد حدود، بەهۆی هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدەوە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە و لەلیستی تیرۆردایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا: ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـش لە سوریا بۆردومانکرا

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی شەممە ژمارەیەک ئامانجی داعـ.ـشی لە سوریا بۆردومان کردووە. ئەمەش لە تۆڵەی…
Total
0
Share