چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت

چاودێرێکی بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، لە رۆژانی سەری ساڵدا هەر شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت.

سامان عەبدولکەریم، چاودێری بازرگانی  لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی پابەندکراون بەوەی سەرجەم نرخەکانیان هەڵبواسن بۆئەوەی لەلای گەشتیاران روون بێت.

وتیشی، لە رۆژانی بۆنەکاندا لیژنەکانمان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن بۆ چاودێریکردنیان لەڕووی نرخ و رێگریکردن لە ساختەکاریی بازرگانی (کوالێتی و بەرواری بەسەرچوون)، و ئەو شوێنانەی پابەندی رێنماییەکان نەبن پسوڵەی سەرپێچییان بۆدەکرێت.

باسی لەوەشکرد، هێڵێک هەیە پەیوەندە بە لێپرسراوی بەشی چاودێرییەکان لە چاودێریی بازرگانی، لەگەڵ هێڵێکی دیکە کە پەیوەندە بە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن لە هەر شوێنێکدا هەستیان بە بەرزیی نرخ کرد.

لەبارەی سزای شوێنەکانەوە، سامان عەبدولکەریم، وتی، ئەگەر شوێنەکە یەکەمجاری بێت پسوڵەی بۆ بکرێت سزای دارایی دەدرێت، لە دووەمجاردا هەر سزای داراییە، بەڵام بە دوو هێندەی جاری یەکەم و لە سێیەمجاردا شوێنەکە دادەخرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


 

بابەتی پێشتر

رێگایەکی نوێ بۆ دابەزاندنی کێش دەستنیشاندەکرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر لەبارەی دزینی ماتۆڕی گەشتیارێك روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.…
Total
0
Share