لە چەند شارێکی سوریا گرژی دروستبووە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان، لە حمس و بانیاس و جبلە قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سوریا راگەیەندرا، ئەوەش بۆ کەمکردنەوە گرژییەکان.

دوابەدوای ئەوەی درەختێکی کریسمس لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی تەحریر شامەوە سووتێندرا، کاردانەوەی بەدواداهات و دوێنێ و ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی سوریا خۆپیشاندان ئەمجامدرا.

دوابەدوای سوتانی درەختی گەورەی کریسمس لە شاری حەما، خۆپیشاندان لە چەندین شاری سوریا دەستیپێکرد، لەوانەش حمس، حەما، دیمەشق، و چەند ناوچەیەکی دیکەی وڵاتەکە.

لەلایەکی دیکەوە، هێرشەکانی سەر مەزارگەی ئەلحوسێن بن حەمدان ئەلخەسیبی لە شاری حەلەب کاردانەوەی بەدواداهات، کە مەزارێکی عەلەوییەکانە و خۆپیشاندەران دروشمی تووڕەییان بەرزکردەوە کە داوای دادپەروەری و سەلامەتی دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆدا چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان کردووە چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سوریا، سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە پارێزگاکانی لازقیە و حومس راگەیاند، ئەوەش دوای خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە رووداوەکانی کوشتن کە عەلەوییەکانیان کردە ئامانج.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، گرژی لەنێوان ئەندامەکانی هێزەکانی تەحریر شام و هاوڵاتییان لە تەرتوس و لازقیە و حەلەب و حەما دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئازه‌ربایجان درێژكرده‌وه‌

په‌رله‌مانى توركیا ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌ خاكى ئازه‌ربایجاندا درێژكرده‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵى میدیا نێوخۆییه‌كانى توركیا، له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى…
Total
0
Share